كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی نه‌وت و پێترۆشیمی و هه‌روه‌ها كرێكارانی وزه‌خانه‌كانی به‌رق له شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، بۆ ١٠مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه و مانگرتنه‌كه‌یاندا.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، پاڵاوگه‌كانی بیدخون و شیركه‌تی “حلقه صنعت ایران” به ته‌واوی داخراون و له شیركه‌تی “تهنش گوسته‌ر”یش ته‌نیا ١٢ كرێكار ماونه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی دیكه چوونه‌ته‌وه بۆ ماڵێ. هه‌روه‌ها كرێكارانی مانگرتووی شیركه‌ته‌كانی “عومران سه‌نعه‌تی فه‌رزین مۆرادی”، “ڕه‌گبی پوویا”، “نه‌سب گیل سه‌نعه‌ت” و “كه‌یهان پارس”یش، چوونه‌ته‌وه بۆ ماڵێ. شایانی باسه، سه‌رپه‌ره‌شتیاران و به‌رپرسانی پاڵاوگه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه له‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه، ئه‌م مانگرتنه سه‌رتاسه‌ریه بشكێنن وكرێكارهكان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كار، هه‌وڵێك كه هه‌تا ئێستا بێ ئاكام بووه.