كۆمه‌ڵێك له شۆفیری پیكابه‌كانی شیركه‌تی نه‌وتی گه‌چساران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نهركانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، به مانگرتنی هاوكاره‌كانیان په‌یوه‌ست بوون.
ناڕازییان به ڕاگرتنی چالاكییه‌كانیان له‌م پاڵاوگه‌یه ڕایانگه‌یاندووه، هه‌روه‌ك باقی هاوكاره‌كانیان له به‌ش جۆراوجۆره‌كانی شیركه‌تی نه‌وتی گه‌چساران، تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵناگرن. شایانی باسه، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی گه‌چساران له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.