به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٩ به‌ندكراو له زیندانی “وه‌كیل ئاباد”ی مه‌شهه‌د به تۆمه‌تی “پڕوپانگه‌ندا له‌دژی نیزامی” به ئێعدام و ٤٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “حه‌مید ڕاست بالا، فه‌رهاد شاكری، كه‌بیر سه‌عاده‌ت جه‌هانی، محه‌ممه‌دعه‌لی ئارایش، عیسا عه‌یدمحه‌ممه‌دی، حه‌كیم عه‌زیم گرگیچ، تاج محه‌ممه‌د خۆرمالی، عه‌بدولڕه‌حمان گرگیچ و حسێن واره‌سته سوله‌یمانی” به تۆمه‌تی “پڕوپاگه‌ندا له‌دژی نیزام”، له لایه‌ن دادگایه‌كی شاری مه‌شهه‌د به ئێعدام مه‌حكووم كراون. هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌دڕه‌زا شێخ ئه‌حمه‌دی، عه‌بدولباست ئۆره‌سه‌ن و مورتێزا فه‌كووری” به هه‌مان تۆمه‌ت هه‌ركام به ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون. په‌روه‌نده‌ی ئه‌م كه‌سانه یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناردراوه بۆ دیوای باڵای وڵات و چاوه‌ڕێی بڕیاری ئه‌م ناوه‌نده‌ن.