كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خزمه‌تگوزاری شاریی خۆڕه‌مشار، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
زیاتر له ٣٠ كه‌س له كرێكارانی خزمه‌تگوزاریی شاریی خوڕه‌مشار به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون. به‌وته‌ی ناڕازییان، زۆربه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان له‌گه‌ڵ كێشه به‌ره‌وڕوون و نزیكه‌ی سێ مانگه، حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه‌كه سه‌ره‌ڕای نه‌درانی جێژنانه‌ی ئه‌مساڵیان، مۆتاڵباتی چه‌ند ساڵی ڕابردوو و سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشیان هه‌تا ئێستا پێ نه‌دراوه.