فه‌رمانداری گیلانغه‌رب له ئۆستانی كرماشان ڕایگه‌یاند كه كاتژمێر ١٣ و ٤٦ ده‌قیقه‌ی داونێوهڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٥ و ١ دههۆمی ڕیشتێر له قووڵایی ٨ كیلومیتری زه‌وی، شارستانی گیلانغه‌ربی له‌رزاندووه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه كانگای ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له وڵاتی عێراق و له نێوان دوو پارێزگای مه‌ندلی و خانه‌قین ڕوویداوه: له شارستانی گیلانغهربیش به‌هۆی هاوسنووری له‌گه‌ڵ وڵاتی عێراق، هه‌ستی پێكراوه. شایانی باسه، دوو تیمی فریاكه‌وتن له لایه‌ن مانگی سووره‌وه ناردراون بۆ ئه‌م ناوچه‌یه و به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه زیانێكی جیدی به‌دواوه نه‌بووه.