مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی سه‌نایعی نه‌وت و پێترۆشیمی و هه‌روه‌ها وزه‌خانه‌كانی به‌رق له شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ بۆ نۆیه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌تی “حلقه صنعت ایرانیان” له پاڵاوگه‌ی بیدخون به‌دوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كرێكاره‌كانی به ته‌واوی ته‌عتیل كراوه. هه‌روه‌ها له كۆی ٨٠ كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی “ته‌نش گوسته‌ر”، ته‌نیا ١٢ كه‌س ماونه‌ته‌وه. شایانی باسه، سه‌رپه‌ره‌شتیاران و به‌رپرسانی پاڵاوگه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه له‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه، ئه‌م مانگرتنه سه‌رتاسه‌ریه بشكێنن وكرێكاره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كار، هه‌وڵێك كه هه‌تا ئێستا بێ ئاكام بووه. له لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی ئیسفه‌هان له‌وانه، شیركه‌تی “عومران سه‌نعه‌تی فه‌رزین مۆرادی”، “ڕه‌گبی پوویا”، “نه‌سب گیل سه‌نعه‌ت”، و “كه‌یهان پارس”یش له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و چوونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان.