كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ هه‌روه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو له كه‌شوهه‌وای گه‌رم و شێداری خوزستاندا، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شارستانی شووش كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه تاكاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن.
له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، یه‌كێك له كرێكارانی به‌شداربوو له دانیشتنی مه‌جلیس، ڕاپۆرتێكی كورتی له‌سه‌ر چۆنییه‌تی ڕه‌وتی به‌ره‌و پێشچوونی دانیشتنه‌كان و واده و به‌ڵێنی به‌رپرسان دا. هاوكات، ئیمام جومعه‌ی ئه‌هواز به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٥٥ ڕۆژ به‌سه‌ر مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له‌ناو ناڕازییاندا ئاماده بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی توندی كرێكارانی ناڕازیی به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه.