فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان، له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: ئاموزش و په‌روه‌رش مه‌رجی گۆڕینی بارودۆخی كاری فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی له په‌یمانییه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ قه‌بووڵی له ئازموونی زانكۆی فه‌رهه‌نگیان. ده‌شڵێن: ٦ هه‌زار كه‌س له فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی، نه‌یانتوانیوه له‌م ئازموونه‌دا قه‌بووڵ بن و به سه‌رنج دان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نیان، له داهاتوودا شانسی دامه‌زراندنیان له‌ده‌ست ده‌چێت. ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن، ئه‌م ئازموونه ناتوانێ پێوه‌رێكی باش بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی توانییه‌كانی فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی به شێوه‌ی په‌یمانی بێت.