له ئه‌نجامی ڕووداوێكی شوێنی كار، ٢ كرێكار له‌كاتی ڕۆكردنی ماسه له ڕه‌هه‌ندێكی مه‌سیری گه‌شتیاری “سادق ئاباد” له شارستانی بافق، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، شۆفیری بێڵێكی میكانیكی و كۆمه‌ك شۆفیره‌كه له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێك، به‌هۆكاری نادیار له‌كاتی ڕۆكردنی ماسه له ڕه‌هه‌ندێكی مه‌سیری گه‌شتیاری “سادق ئاباد”، كه‌وتوونه‌ته ژێر كۆگایه‌كی ماسه و به‌هۆی دره‌نگ كردن له ڕزگاركردنیان، گیانیان له‌ده‌ستداوه.