کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی ١٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری ورمێ

سه‌پاندنی ١٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌ك له‌ ورمێ 1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ورمێ بە ناوی “حەمید عەبدی” لەلایەن دادگای ڕژیم ئەمشاره‌ بە ١٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، حوکمەكه‌، کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، بەو هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە و ئەو حوکمە لەلایەن لقی ٢ی دادگای ورمێوه‌ بەسەر ناوبراودا سەپاوە. شایانی باسه‌، “حەمید عەبدی” بە تۆمەتی “هەوڵدان دژبه‌ تەناهیی نەتەوەیی لە ڕێگای ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، بە ١٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو پێشریش له‌ پاییزی ساڵی ٩٨دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و مانگی بەفرانباری هەمان ساڵ، پاش تەواو بوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی وه‌سیقه‌، بە شێوەی کاتی هەتا کاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.