کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی “لوقمان سەیدەپوور، نزیکەی سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوەتەوە و چاره‌نووسی نادیاره‌.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو، له‌ دوای ده‌ستبه‌سه‌ركرانیه‌وه‌ هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکه‌ی نەبووە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەشی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە. شایانی باسه‌، لوقمان سەیدەپوور پێشتر بۆ ماوەی چەند ساڵ ئەندامی یه‌كێك له‌ حیزبه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ڕژیم بووە و دوای وەرگرتنی ئەماننامە لە ئیدارەی ئیتلاعات، سەرەتای بەهاری ئەمساڵ گەڕاوەتەوە بۆ شاری شنۆ و دەستبەسەر کراوە.