كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خانه‌نشین كراوی میان ئاب، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، له ئاست جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته پیشه‌ییه‌كانیان، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی خانه‌نشین كراوی میان ئاب له ئاست دواكه‌وتنی حقووق و سنه‌واتی كاره‌كه‌یان له‌سه‌ر بڕیاری هه‌یئه‌تی ئیداره‌ی كاری شووش و ئه‌لوان و مادده‌ی ٢٦ی یاسای كار، له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی شووش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌بردووه و خوازیاری جێبه‌جێ كرانی خواسته‌كانیان بوون.