ڕۆژی شه‌ممه كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی خوزستان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌یان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ته‌نیا تا كۆتایی ساڵی ڕابردوو حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت كراوه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه. ده‌شڵێن: بڕیاربوو به تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی رووستایی و شاریی، حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكرێ به‌ڵام به‌دوای ئه‌م ته‌رحه، بارودۆخی كرێكاران خراپتربووه و سه‌رجه‌م كرێكاران له‌بورای ماڵی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی جیدی به‌ره‌وڕوون. ڕاشیانگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، زیاتر له دوو ساڵه كه حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.