کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی سه‌قز و سه‌وڵاوا

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی سه‌قز و سه‌وڵاو1ا

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و سه‌وڵاوا به‌ناوه‌كانی “رەزا مەجیدیان” و “میعراج مورتزایی” له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕه‌زا مه‌جیدیان” کە پێشتر لەلایەن دادگای  ڕژیم له‌شاری سه‌قز حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوكمه‌كه‌ی دەستبەسەر کراوه‌. ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٦ مانگ دەستبەسەرکرانی بەسەردا سەپێندراوه‌. هه‌روه‌ها له‌و پێوه‌نده‌دا،  هاووڵاتییەکی دیكه‌ بە ناوی “میعراج مورتزایی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “دێوەزناو”ی سەر بە شاری سەوڵاوا، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کراوه‌. ئەو هاووڵاتییە، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و هەتا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.