به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مه‌هاباد كه پێشتر له ڕێكه‌وتی ١١ی پووشپه‌ڕ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه له زیندان ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سۆران نه‌سیری” دانیشتووی گوندی گۆگته‌په”ی مه‌هاباد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژ پاش زیاتر له مانگێك ڕاگیران له زیندان، به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن ته‌مه‌نی و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرا.