کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تێك له‌دژی كوشتنی كۆڵبه‌ران

ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تێك له‌دژی كوشتنی كۆڵبه‌ران

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هەڵمەتێک لەدژی کوشتنی کۆڵبەران لەژێر ناوی “#کولبر_نکشید” (کۆڵبەر مەکوژن) دەستی پێ کردووە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لە ماوه‌ی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هەشتەگی (کۆڵبەر مەکوژن) سەبارەت بە کوشتاری سیستماتیکی کۆڵبەران لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە و دۆخی نالەباری ژیانی کۆڵبەرەکان هەڵمەتێکیان دەست پێ کردووە. ئەو هەڵمەتە بە مەبەستی ناڕەزایەتیی ‌دەربڕین لە ئاست سیاسەتەکانی ڕژیم سەبارەت بەو دۆخە دژوار و سەختەی بە سەر خەڵکی کوردستاندا سەپاوە و ناچارن لە ناوچە سنوورییەکان بە کۆڵبەرییەوە خەریک بن، دەستی پێ کردووە. جێگه‌ی ئاماژەیە، ئەو هەڵمەتە ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژ، پاش کوژرانی کۆڵبەرێک بە ناوی “وەزیر محەممەدی” تەمەن ٢٩ ساڵ لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی سەر بە ئۆستانی کرماشان دەستی پێ‌کردووه‌. ئەمە لە حاڵێكدایه‌ کە ڕۆژێک دواتر کۆڵبەرێکی تر بە ناوی “ڕەزا پوورئیسماعیل” بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە ناوچە سنوورییەکانی چاڵدێران گیانی لە دەستدا.