به پێی ههواڵی گهیشتوو، هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری مەریوان کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی پاییزی ساڵی ڕابردووی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، حوکمی زیندانی بە سەردا سەپا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “بەختیار ڕەحیمی” چالاکی کرێکاری دانیشتووی شاری مەریوان، لە لایەن دادسەرای گشتی ڕژیم له شاری مەریوان بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” حوکمی ٢ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاوە. بەختیار ڕەحیمی ڕیکەوتی ٦ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە شوێنی کارەکەی خۆی له “ئیدارەی بهرقی مەریوان” دەستبەسەر و دوای ٢٥ ڕۆژ واتە ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەز بە دانانی وهسیقهی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، له زیندان ئازاد کرابوو.