کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كچێكی لاو له‌ شاری بۆكان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كچێكی لاو له‌ شاری بۆكان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كچێكی لاوی خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌مشاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی نادیاره‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “سومه‌یه‌ نه‌مه‌دماڵ” ڕۆژی شه‌ممه‌ ٤ی گه‌لاوێژ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات كراوه‌ و له‌وكاته‌وه‌ هه‌تا ئێستا هیچ پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌. شایانی باسه‌،  ناوبراو پێشتر ئه‌ندامی یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم بوو و پاش وه‌رگرتنی ئه‌ماننامه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئێران.