کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری مه‌ریوان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوێكی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان كه‌ یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌ چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “ئازاد دانشوه‌ر” دانیشتووی گوندی یه‌نگیجه‌ی مه‌ریوان كه‌ له‌ ناوه‌ڕاست مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌  لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، هه‌تا ئێستا له‌ چاره‌نووسی ناوبراو هه‌واڵێك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌ و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ئاگاداربوون له‌ دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یان یاخود شوێنی ڕاگیرانی هه‌روا بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

چالاكی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار

-

پشتیوانی كچانی شاری سنه‌ له‌ “تووماج ساڵحی”

-

داخستنی خانووی ئه‌منی ژنانی ورمێ له‌لایه‌ن بێهزیستی

-

تۆماركردنی زۆرترین ئاماری بێكاری ئێران له‌ پارێزگای كرماشان

-

برینداربوونی ١٤ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی سنه‌- سه‌قز

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ چه‌ند شار

-