به پێی ڕاپۆرته‌كان، لە درێژەی سووتانی دارستانەکان له شاره‌كانی کوردستان، بۆ جارێکی دیكه بەشێکی تر لە کێوی “جنێرە”ی بانە لە ئاگردا سووتا.
له‌م پێوه‌نده‌دا ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی “پاژین”ی بانه ڕایگه‌یاندووه: دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ۹‌ی گەلاوێژ، بۆ جارێکی دیكه له لایه‌ن كه‌سانی نەناسراوه‌وه ئاگر بەردرایە کێوی جنێرە و ڕووبەرێکی زۆر پووش و پاوان و لەوەڕگە له‌ناو ئاگردا سووتان. شایانی باسه، ئەم ئاگرەش بە هیممەتی خەڵکی خۆبەخش و ئەندامانی کومیتەی قەیرانی ئەنجومەنی پاژین کۆنترۆڵ کراوه.