کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ

مانگرتن له‌خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “شاناز سادقی‌فەر”، بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ كه‌ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاوه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌م حوكمه‌ مانی لەخواردن گرتووە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “شاناز سادقی‌فەر” بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژه‌وه‌ بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕێن له‌ئاست سەپاندنی حوکمی ١٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ریدا لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌، مانی لە خواردن گرتووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو ڕۆژی ٣١ی پووشپەڕ لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا. ئه‌مه‌له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ “شاناز سادقی‌فەر” لە ڕەوتی دانیشتنی دادگا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.