به پێی ڕاپۆرته‌كان، حوکمی ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری و ٥ ساڵ زیندانیی هه‌ڵپه‌سێردراو بۆ “هادی کەمانگەر” چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران ڕاگەیەندرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ساڵی ٩٧، لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ، وێڕای ٩ چالاکی دیکە بە ناوەکانی “بەختیار کەمانگەر، عیسا فەیزی، مێهدی قوبادی، ڕاشد مونتەزەری، خالید زەمانی، فەرزاد حسێنی، سیروان قوربانی، فازڵ قەیتاسی و ئامانج قوربانی” لە لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری سنە، بە تۆمەتی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به زیندان مه‌حكووم كرابوو. هه‌ر لەم پێوه‌نده‌دا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی ٨ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بۆ “فازڵ قەیتاسی” چالاکی ژینگەپارێزی، “ئامانج قوربانی” کارناسی باڵای ژینگە و كارمه‌ندی ئیدارەی ژینگەپارێزیی شاری کامیاران و “سیروان قوربانی” چالاکی ژینگەپارێزی ده‌ركرابوو.