له شه‌وی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژه‌وه هه‌تا ئێستا، به‌هۆی تێكهه‌ڵچوون و ئاڵووزی له به‌ندی ٢-١ ی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ، لانیكه‌م ١١ به‌ندكراو بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان له به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه، هێزه‌كانی گاردی زیندان بۆ جارێكی دیكه ئه‌م به‌نده‌یان گه‌مارۆ داوه و خوازیاری ڕاگواستنی لانیكه‌م ١٠ به‌ندكراو بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی بوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌ندكراوان، له به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌دا ڕاوه‌ستاون. شایانی باسه، گاردی ویژه‌ی زیندان بۆ كۆنتڕۆڵی ئاڵۆزیه‌كان ده‌ستی كردووه به لێدان و توندوتیژیی فیزیكیی به‌ندكراوان.
