كرێكارانی شاره‌داریی “سریش ئاوا”ی قوروه ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٥ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، بۆ چه‌نده‌مین جار ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی كه له‌ئاست دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و هه‌تا ئێستا به هۆی په‌رداخت نه‌كرانی مۆتاڵباته‌كانیان چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌موو جارێك به‌دوای ئاماده بوونی به‌رپرسانی شوڕای شار و دانی به‌ڵێن، كۆتاییان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هێناوه.
