کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی هاووڵاتییه‌ك له‌ لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو له‌ شاری بۆكان

برینداربوونی هاووڵاتییه‌ك له‌ لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو له‌ شاری

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری بۆكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌ ڕۆژی یەکشەممە له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ری و بە سه‌ختی برینداربووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “عەلی محەممەدی” کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ لە شەقامی “مامۆستا حەقیقی” لە لایەن ماتۆڕسوارێکەوە هێرشی دەکرێتە سەر و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا لوت و ١٤ ددانی دەشکێت. شایانی باسه‌، هێرشبەرەکە بەر بە ئۆتۆمبیلی ناوبراو دەگرێت و بە سەروچاوی داپۆشراوەوە هێرش دەکاتە سەر ئەو خوێندکارە و دواتر لە شوێنی ڕووداوەکە دوور دەکەوێتەوە. “عەلی محەممەدی” بە مەبەستی چاره‌سه‌ری پزیشكی گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نەخۆشخانەی قولی پووری ئەمشارە.