کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی ڕۆژنامه‌نووسێكی خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

ئازادكرانی ڕۆژنامه‌نووسێكی خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژنامه‌نووسێكی سەربەخۆ و بەرپرسی کاناڵێکی تێلگرامی “پشتی پەردە” لە شاری بۆکان كه‌ پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئه‌مشاره‌وه‌ دەستبەسەر كرابوو، پاش ٢١ رۆژ بە دانانی وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد کرا.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، رۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هێرشیان کردە سەر شوێنی کاری “زەکەریا رەسووڵپوور” و ناوبراویان دەستبەسەر کرد. شایانی باسه‌، هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەرکرانی زەکەریا رەسووڵپوور، دووکان و ماڵی خۆی و ماڵی باوکیان پشکنیوە و کەرەستە تایبەتییەکانی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “زەکەریا رەسووڵپوور” ماوەی ٦ رۆژ لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعات و رۆژێک لە ئیدارەی ئاگاهی و دوو حه‌فته‌ش لە زیندانی ناوەندیی بۆکاندا راگیراوە و دواتر بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنی ئازاد کراوە.