کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی چالاكێكی سیاسی بۆ زیندانی شنۆ

ڕاگوێزرانی چالاكێكی سیاسی بۆ زیندانی شنۆ

“ڕەشید ناسرزاده” چالاکی ژینگەپارێز و خه‌ڵكی شاری شنۆ، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژ، پاش ناساندنی خۆی بە بەشی جێبەجێکردنی حوکمی دادگا‌، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئه‌مشاره‌ كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری شنۆ، بە تۆمه‌تی “کۆبوونەوە و تەبانی بەنیسبەت ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمنییەتی میللی و چالاکی و بانگەشە لە بەرژەوەندیی گرووپە دژبەرەکانی نیزام” بە ٦ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو کە ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا بە ١٨ مانگ زیندان کەم کرابوویه‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “ڕەشید ناسرزاده”، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەزی پاره‌كه‌، لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لە جادەی “پیرانشار ــــ شنۆ”، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و پاش ٤٤ ڕۆژ بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی له‌ زیندان ئازاد کرابوو. بەپێی ڕاپۆرتێكی دیكه‌ هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژ، “ئەحمەدڕەزا حائێری”، چالاکی سیاسی خەڵکی شاری ئیلام و دانیشتووی تاران بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٦ مانگ حوكمه‌كه‌ی و لێدانی ٧٤ زه‌ربه‌ شه‌لاف، خۆی بە لقی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی دادەسەرای زیندانی ئێوین ناساند.