به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، کرێکارێکی خه‌ڵكی ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ، بە ناوی “سیامەک دلاوەری”، پاش ١٣ ڕۆژ، لە نەخۆشخانەی تاران گیانی لەدەست دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو پاش ١٣ ڕۆژ بیهۆشیی درێژەخایەن، لە نەخۆشخانەیه‌كی تاران گیانی لەدەست دا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئەو کرێکارە ڕۆژی یەکشەممە ۲۲‌ی پووشپەر، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، لە کاتی کارکردن‌دا به سه‌ختی بریندار ببوو.