ئهنجومهنی سێنفی مۆعهلیمانی كوردستان “سهقز و زیویه”، له بهیانییهكدا سهپاندنی ١٠ ساڵ زیندان بهسهر “زارا محەممەدی” مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجومەنی “نۆژین”ی سنە بە تاوانی فێرکردنی زمانی دایکی بە منداڵانی بێبەشی کوردستانیان مهحكووم كرد.
له بهشێك لهم بهیانییهدا هاتووه: “بەپێی ئەسڵی ١٥ی دهستووری کۆماری ئیسلامیی ئێران، خوێندن و فێرکردن بە زمانی دایکی ڕێگەپێدراوە و مافی بێ ئەملا و ئەولای هەموو نەتەوە و کەمە نەتەوە جۆراوجۆرەکانی ئێرانە و دەتوانن بە زمانی دایکیی خۆیان بخوێنن و بنووسن. بەڵام بەداخەوە ئەو ئەسڵە گرینگە لەبیر کراوە و سەرەڕای ئەوەیکە ئەو ئەسڵە جێبەجێ نەکراوە، بەڵکوو کەسانێک کە لە ڕاستای پێشخستن و پەرەپێدان بە زمانی دایکی هەوڵیان داوە، لەگەڵ سزای قورس بەرەڕوو بوونەتەوە.” ئهنجومهنی سێنفی مۆعهلیمانی كوردستان “سەقز و زیویە” حوکمی داسەپاو بەسەر “زارا محەممەدی” بە پێشێلکردنی مافی بنەڕەتیی خەڵکی کوردستان دەزانێت و بەپێی ئەسڵی ١٥ی دهستوور، بە ئەرکی خۆی دەزانێت داکۆکی لە خوێندن بە زمانی دایکی بکات و هەر جۆرە نادادپەروەرییەک لە ڕاستای بەربەرستکردنی بارهێنان و خوێندن بە زمانی دایکی مەحکووم دەکات و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی داسەپاو دژی زارا محەممەدییە.