كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی “شائاباد” له ئۆستانی كرماشان له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شاره‌دارییه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م شاره‌دارییه به بیانووی نه‌بوونی ئێعتبار، له پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: زۆربه‌یان كرێ نشینن و به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، شاره‌دار به جێگه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه به كێشه‌وگرفته‌كانی كرێكارانی ناڕازیی، هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون كه له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كات.