کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد

ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، خەڵکی شاری مه‌هاباد‌ لە ئاست كه‌مته‌رخه‌می شارەداریی ئەو شارە بەنیسبەت پاک و خاوێنیی ناو شار و كۆنه‌كرانه‌وه‌ی پاشماوەی زبڵەکان له‌ئاستی شار و هه‌روه‌ها مه‌ترسی زیان پێگه‌یاندن به‌ تەندروستیی هاووڵاتییان ناڕەزایەتییان دەربڕی .

شایانی باسه‌، پاشماوە و زبڵەکان بەهۆی کەمتەرخەمی شارەداریی ئەو شارە، لە چەند شوێندا کۆ کراونەتەوە ئەمەش دۆخی تەندروستیی خەڵکی خستووەتە مەترسییەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، خەڵکی شاری مه‌هاباد هه‌تا ئێستا چەندین جار بە شێوەی جیاواز ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، بەڵام بەرپرسانی ڕژیم هیچ هەنگاوێکیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە هەڵنەگرتووە.