به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هیزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری مەهاباد مۆعه‌لیمێكی خانەنشین كراوی ئه‌مشاره‌یان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرد.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “حسێن حەسەن خانی” تەمەن ٥٠ ساڵ و دەستبەسەریان کردووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “حسێن حەسەن خانی” ماوەی ٤٠ ساڵ له مه‌دره‌سه‌كانی مەهاباد سه‌رقاڵی وانەی وتنه‌وه بووه.