کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان

در ێژه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان2

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، زەینەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی، ٣٢ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی کرمان.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، زەینەب جەلالیان لە ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردانه‌وه‌ لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی سەکینە پەروانە لە زیندانی قەرچەکی وەرامین مانگرتن له‌ خواردنیان ڕایگه‌یاندووه‌ و  ناوبراو خوازیاری گەڕاندنەوەی بۆ زیندانی شاری خۆی بووه‌. شایانی باسه‌، ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕێكه‌وتی ٩ی گوڵان لە زیندانی شاری “خۆی”ه‌وه‌ بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین گوازرایەوە و هەر لەوێش تووشی پەتای کۆرۆنا بووه‌ و له‌ ئێتساشدا دۆخی ته‌ندرووستیی ناله‌بار ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.