کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە کرماشان

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە کرماشان

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئەم شارەیان بە ناوی ”خەلیل حوسێنی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خەلیل حوسێنی دوای ئەوەی لە ماڵ چووەتە دەرەوە لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و سه‌ره‌ڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، چارەنووسی نادیارە. شایانی باسه‌، هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو چالاکە مەدەنییە، ئاشكرا نه‌كراوه‌.