بە پێی ڕاپۆرتی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕۆژی دووشەممە ٣٠ پووشپەڕ، “حسێن عوسمانی” بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە ٣٠ ساڵ زیندان و هاو پهروهندهی “سابیر شەیخ عەبدووڵا و دیاکۆ ڕەسووڵزادە” کە حەفتەی ڕابردوو لە سێدارە دران، بانگی کردووە و داویانەتە بەر لێدان.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هێزە ئەمنییەکان “حسێن عوسمانی”یان خستووهته ژێر زەختهوە و داوایان لێ کردووە بەڵگەیەک بە بێ چاوپێکەوتن واژۆ بکا کە ناوبراو ئامادەی ئەم کارە نەبووە و بێ ریزی زۆری پێ کراوە. هەروەها ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەیان لێ کردووە کە رۆژی چوارشەممە لە سێدارە دەدرێت. حسێن عوسمانی ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەممەی ٩٢ دەستبەسەر و ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری مەهاباد وێڕای دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی “سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵ زادە” حوکمی ئێعدام لهبهر چاوی خەڵکیان بەسەردا سەپێندرابوو. جێگهی ئاماژهیه، حوکمی ئێعدامی “حسێن عوسمانی” لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٥، لە لایەن دیوان باڵای وڵات هەڵوەشێندرایەوە و مانگی رەزبەر ساڵی ڕابردوو حوکمی ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و پەروەندەی دیاکۆ و سابیر نێردرا بۆ دادگای ورمێ.