ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، لانیكه‌م سێ كرێكار له ئه‌نجامی دوو ڕووداویی جیاوازیی شوێنی كار ،له ئیسفه‌هان و مهاباد ، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته كرێكارێكی ٢٠ ساڵ ته‌مه‌نی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له كاتی كار له سه‌ر بینایه‌ك له شه‌قامی وه‌حید له ئیسفه‌هان له به‌رزایی ٤ونیو میتری به‌ر بۆوه و به سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری ئاڕماتۆڕ به‌ندی له گه‌ڕه‌كی “پشت ته‌پی” مهاباد به هۆی برق گرتوویی بریندار بوون. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه دۆخی تهندووروستی یه‌كێك له‌م كرێكارانه ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.