کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی دادگای سێ چالاكی مه‌ده‌نی دێهگولان

یەکەم دانیشتنی دادگای سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان بەڕێوە چوو

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕ یەکەمین دانیشتنی دادگای هەر یەک لە “سیرووس عەباسی”، “فەریدە وەیسی” و “ئازاد عەباسی “سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی دێهگولان لە لقی یەکەمی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنه‌ بەڕێوەچوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “سیروس عەباسی” و هاوژینەکەی ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەفرانباری پاره‌كه‌، دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێهگولان هەڵیان کوتایە سەر “ناوەندی پەروەردەی زانست”، دەستبەسەر و ئازاد عەباسی کە هەمان ڕۆژ بە مەبەستی بەدواداچوونی چارەنووسی ئەوان سەردانی بنکەی ئیتلاعاتی کردبوو، کەوتە بەر لێدان و کوتانی ئەو هێزانە و دەستبەسەر کرا. ئەو سێ چالاکە مەدەنیە کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو دوای دوو مانگ بەندکران لە ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە، بە قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ و ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا ئازاد کرابوون.