لە درێژەی چالاکییە ژینگەپارێزییەکان له شاره‌كانی كوردستان، ئەنجومەنی شاخەوانی مە‌هاباد و ئەندامانی ئەنجومەنی دووچەرخەسەواری مە‌هاباد، چالاکیی ژینگەپارێزییان بەڕێوەبرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌نجومه‌نی شاخه‌وانانی مە‌هاباد هه‌ڵمه‌تی خاوێن کردنه‌وه‌ی لێواره‌کانی به‌نداوی مه‌هابادیان له “تاقه‌دار” تا ئاوایی “داشته‌مر” لە ڕێگەی نێوان مه‌هاباد ـــ سه‌رده‌شت بەڕێوەبرد و ئەم ناوچەیان خاوێن کردەوە. لەو چالاکییەدا نزیکەی ٥ تۆن زبڵ و خاشاک و پاشماوەی نایلون و کەلوپەلی بەجێ‌ماو له لێواری به‌نداوی مه‌هاباد کۆكرایه‌وه. لە لایەکی تر و لە چالاکییەکی تری هاوشێوەدا ئەنجومەنی دووچەرخەسەوارانی سەوزی زاگرۆسی مە‌هاباد بە یارمەتی ژینگە دۆستان و ژینگەپارێزان، چالاکییەکی ژینگەپارێزییان لە لێواره‌کانی بەنداوی مە‌هاباد بەڕێوەبرد.