ب پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە تۆمەتی “ئاگردانی وێنەی قاسم سلێمانی و “هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، سه‌رجه‌م حوکمی ١٦ ساڵ و ٧ مانگیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، چوار هاووڵاتی خەڵکی بانە بە ناوەکانی ئارمان حوسێن زادە تەمەن ٢٠ ساڵ، بەهمەن ڕەحیمی تەمەن ١٩ ساڵ، میلاد حوسێنی تەمەن ١٩ ساڵ و سینا عەبدوڵڵاهی تەمەن ١٧ ساڵ بە تۆمەتی ئاگردانی وێنەی قاسم سلێمانی دەستبەسەر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرابوون. بە پێی ئەو حوکمە کە لەلایەن دادگای ڕژیم له شاری سه‌قز، کۆتایی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بەسەریاندا سەپاوە، ئارمان حوسێن زادە بە ٦ ساڵ و ٧ مانگ، میلاد حوسێنی بە ٦ ساڵ و ٦ مانگ و بەهمەن ڕەحیمی بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون. شایانی باسه، هەتا ئێستا سینا عەبدوڵڵاهی حوکمەکەی پێرانەگەیەندراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، بەهمەن ڕەحیمی و میلاد حوسەینی لە زیندان ڕاگیراون و ئارمان حوسێن زادە و سینا عەبدوڵڵاهی بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کراون.