ژماره‌یه‌ك له شۆفیرانی شیركه‌تی مۆخابه‌راتی ئۆستانی كوردستان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٣ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه و به سه‌رنج دان به به‌ڵێنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئۆستانی، چاوه‌ڕێی به‌ستنی قه‌راردادی نوێی كشوهرین. ده‌شڵێن: ئه‌م قه‌رارداده هه‌تا ئێستا به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه و شۆفیرانی شیركه‌تی مۆخابهراتیش له‌م بارودۆخه دژواره‌ی ئێستا و به سه‌ره‌نج دان به ڕێژه‌ی له سه‌ره‌وه‌ی ئاوسان، به هه‌مان قه‌راردادی ساڵی ٩٧ كار ده‌كه‌ن. شایانی باسه، شۆفیرانی ناڕازیی سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قده‌ستی مانگی جۆزه‌ردانیان، تا ئێستا سه‌رباقی پاره‌ی بێنزینی مانگه‌كانی ڕه‌شه‌ممه، خاكه‌لێوه، گوڵان و جۆزهردانیشیان پێ نه‌دراوه.