کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی جووتیاران له‌ پاوه‌

تجمع اعتراضی کشاورزان در پاوه

كۆمه‌ڵێك له‌ جووتیارانی گوندی “ساتیاری” پاوه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی پووشپه‌ڕ، له‌ئاست پچڕانی ئاوی ئه‌م ناوچه‌یه‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان له‌ئاست پچڕانی ئاوی جۆگه‌یه‌ك كه‌ باغه‌كانیان پێی ئاودێری ده‌كرد ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌كاتێكه‌وه‌ كه‌ ئاوی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ پچڕاوه‌، داره‌كانیان له‌ناوچووه‌ و وشك بوون. ده‌شڵێن: له‌م باغانه‌ هه‌ندێ داری لێیه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان ١٥٠ ساڵ زیاتر و له‌ئێستادا به‌هۆی بێ ئاوی خه‌ریكه‌ وشك ده‌بن.