به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ هاورێ “مسته‌فا ئێلاهی” خه‌ڵكی شاری سه‌قز ناسراو به “مسته‌فا عه‌ره‌ب” به‌هۆی نه‌خۆشی گورچیله له ته‌مه‌نی ٥٥ ساڵی له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه، بۆ هه‌میشه ماڵ ئاوایی له ژیان كرد.
هاورێ مسته‌فا ساڵی ١٣٦١ هه‌تاوی په‌ویست بوو به ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له گوردانی ٢٦ی سه‌قز ده‌ستی كرد به چالاكی سیاسی و نیزامی. هاورێ مسته‌فا پاش چه‌ندین ساڵ چالاكی له گوردانی ٢٦ی سه‌قز به‌هۆی ده‌ست كورتی بنه‌ماڵه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه شاری سه‌قز و ساڵی ١٣٦٥ به تاوانی چالاكی سیاسی له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و تا ساڵی ١٣٦٧ له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌م هێزانه له‌زینداندا ڕاگیرابوو. هاورێ مسته‌فا پاش ئازادكرانی له زیندان، درێژه‌ی به ژیانی ئاسایی خۆی وه‌ك خه‌باتكارێكی سیاسی و تێكۆشه‌رێكی دژ به سته‌م، نادادپه‌روه‌ری و نایه‌كسانی دا.