به پێی ڕاپۆرته‌كان، شەش هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی “جەسیم مەجنوونی، ئەسعەد محەممەدنژاد، سۆران نەسیری، سۆران موختاری فەر، ڕێبوار پادەست و ئومید عەباسی”، پاش تێپه‌ڕینی دوو حه‌فته له دەسبەسەرکرانیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، چاره‌نووسیان هه‌روا ناڕوونە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو ٦ هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان، هێزە ئەمنییه‌کان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون لەو پەیوەندییەدا، خۆیان بواردووه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه “ئەو ٦ هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوە، لە گرتووخانه‌ی ناوەندی ئەمنییەكان لەژێر لێکۆڵینەوەدان و لە هۆکاری دەستبەسەرکرانیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییه. شایانی باسه، ناوبراوان لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون.