لە درێژەی ڕه‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان له شاره‌كانی كوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە شارەکانی كامیاران، سەردەشت و پیرانشار، چوار هاووڵاتیی بە تۆمەتی “هاوکاریی له‌گه‌ڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “عوسمان ڕەحیمی فەر” خەڵکی شاری کامیاران و چالاکی مەدەنی و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “ڕامان”ی ئه‌مشاره، لەلایەن هێزەكانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كامیارانه‌وه دەستبەسەر کراوه. هه‌روه‌ها هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە گەڕەکی “کۆنەخانێ”ی پیرانشار، هاووڵاتییەکیان بە ناوی “عەلی زەواری” بە تۆمەتی “هاوکاریی له‌گه‌ڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازتراوه‌ته‌وه. سەرەڕای هەوڵی بنەماڵەی ناوبراو بۆ وەدەستهێنانی زانیاری سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و دڵنیا بوونه‌وه له‌دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كەیان، تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە شوێنی ڕاگیران و دۆخی تەندروستیی ناوبراو لەبەردەست دا نییە. هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی عەلی زەواری، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دوو هاووڵاتیی دیکەیان لە گونده‌كانی “پەسوێ” پیرانشار و “كانی بی” سه‌رده‌شت، بەناوه‌كانی “عادڵ شێخە” و “یووسف جه‌هان ئارا” به هه‌مان تۆمه‌ت دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیاریان كردوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕیش، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کێلەسیپان”ی بەخشی “لاجان”ی پیرانشار، بە ناوی “دیاکۆ تارا” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.