ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی “دیاکۆ تارا” خەڵکی گوندی “کێلەسیپانی”ی سهربه بەخشی “لاجان”ی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە. هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی بێئاکام ماوەتەوە. شایانی باسه، هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو لاوە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.