به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی باسیان له نه‌درانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان كردووه.
كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای بارودۆخی ناله‌باری كۆرۆنا و وه‌دی نه‌هاتنی خواسته‌كانیان، به‌رپرسانی شاره‌داریی به بیانووی نه‌بوونی بودجه‌وه هیچ چاودێرییه‌كان به‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌دا نییه و خۆ له جێبه‌جێ كردنی هه‌ر چه‌شنه داخوازییه‌كیی كرێكاران ده‌بوێرن. شایانی باسه كرێكارانی شاره‌داریی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی كه له بارودۆخێكی ناله‌باری بژێوی دان، ڕاشیانگه‌یاندووه كه به هۆی نه‌درانی سه‌ری وه‌ختی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان، كرێكاران له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوون.