له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەلام بازرگانی” خەڵکی شاری “پەسوێ”ی پیرانشار، بە دانانی وهسیقهی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨، بەبێ بەڵگەی یاسایی بە تۆمەتی “هاوکاری لهگهڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای ورمێ کرابوو.