له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییهك بهناوی “عەبدوڵڵا چاوەشی” خەڵکی گوندی “حاجی لهك”ی ناوچەی چۆمی مهجیدخانی بۆکان، بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراوه.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییه بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانیان کردووە و دواجار له لایهن هێزە ئەمنییەکانهوه پێیان ڕاگەیاندراوه کە ئەو هاووڵاتییه، بۆ ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزراوە. شایانی باسه، هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی عهبدوڵڵا چاوشی، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی بێ ئاكام ماوهتهوه. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، “عەبدوڵڵا چاوەشی”لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.