به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی سەردەشت تەقەیان لە هاووڵاتییهك کردووە و کوشتوویانە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، کاتژمێر ٣ی سهرله بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕ، هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سنووری دەشتی وەزێنەی سەردەشت تەقەیان لە شوانێک بە ناوی “یووسف ئەحمەدی” خەڵکی گوندی ئاڵواتان سەر بە ناوچەی میراوای سەردەشت کردووە و کوشتوویانە. ههر لهم پێوهندهدا، ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری پیرانشار لە کاتێکدا تەقەیان لە ئاژەڵدارانی هەرێمی کوردستان کردووە کە چەند کیلۆمیتر دوور بوون لە سنوورەکانی ئێران و لە ئاکامی ئەو تەقەكردنه، شوانێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “ڕێبین ئیسماعیل” بە سەختی بریندار بووە.