کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزگرتن له‌ ژینگه‌پارێزانی شاری پاوه‌ له‌ دیوانده‌ره‌

ڕێزگرتن له‌ ژینگه‌پارێزانی شاری پاوه‌ له‌ دیوانده‌ره‌

ڕێزگرتن له‌ ژینگه‌پارێزانی شاری پاوه‌ له‌ دیوانده‌ره‌

شاخەوانانی شاری “دیواندەرە” بۆ ڕێزگرتن لە هەوڵەکانی سێ گیانبه‌ختكردووه‌ی ژینگەپارێزی پاوە چالاكییه‌كی شاخه‌وانییان ئه‌نجام دا..

گرووپی شاخەوانی “چلچەمە”ی دیواندەرە بۆ ڕێزگرتن لە “موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی” سێ ژینگەپارێزی پاوە چوونە سەر لووتکەی شاخی “هەوازۆ” و یاد و ناوی ئه‌م كه‌سانه‌یان بەرز نرخاند. هەروەها ئەندامانی ئەنجوومونی “ژیوای” پاوە بە چوونەسەر گڵکۆی گیانبه‌ختكردووانی ژینگە لە “سریاس” و “شەمشێر” و “نەوسوود”، تاجە گوڵینەی وەفاداریان لەسەر گڵکۆیان دانا. پێشتریش کۆمەڵێک لە مۆعه‌لیمانی شاری سنە بەنیسبەت گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م سێ ژینگەپارێزه‌، په‌یامێكیان بڵاوكردبووه‌وه‌. هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژینگەپارێزان و خەڵکی شارەکانی سەقز، مەریوان، پاوە، جوانڕۆ و سنە ڕێزیان لە گیانبازی و فیداکاریی “موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی” گرتبوو.